انكۆی "سان ئاندریه" له وڵاتی سكۆتلاند خشته‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌تە به هه‌ندێك هاوكێشه‌ی كیمیایی و مێژووه‌كه‌ی بۆ 140 ساڵ به‌ر له ئێستە ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپەڕی (شپیگڵ ئۆنڵاین)ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە كه ئه‌م خشته‌یه ده‌كرێت به كۆنترین خشته‌ی تایبه‌ت به كیمیا له مێژوودا بناسرێت.
هەروەها نووسیویه‌تی هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ماده هه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌و خشته‌یه‌دا نین، له‌وانەش گرمانیۆم له ساڵی 1886 دۆزراوه‌تەوە، كه‌چی هه‌ندێك ماده‌ی دیكه‌ی كیمیایی كه پێش گرمانیۆم دۆزراوه‌ته‌وه، ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه، له‌وانه سكادیۆم.
ئه‌م خشته‌یه له ناو سندوقێك له شوێنێكی ژێر زه‌وی دۆزراوه‌ته‌وە و له لایه‌ن زانایه‌كی ئه‌ڵمانی هاوكێشه‌كان دانراون، چونكه به زمانی ئه‌ڵمانی تێكسته‌كانی له‌سه‌ر نووسراوه.