Chemikurd - چیمی كورد Chemikurd - چیمی كورد
random

بابەتی هەڕەمەكی

random
recent
جاري التحميل ...
recent

تاقیكردنەوە

بیرۆکەی ئەتۆمی بنەڕەت و بنەمای زانستی کیمیایە. ئەم بیرۆکەیە دەڵێ کە ھەموو مادەیەک لە یەکگرتنی زۆر بچووک بە ناوی ئەتۆم، گەردیلەپێک ھاتووە. یەکێک لەو بنەما ویاسایانە کە لە پێکھاتنی زانستی کیمیادا دەوری گرنگی ھەبووە، یاسای بمێنی جرمە. ئەم یاسایە پێمان دەڵێ کە لە درێژایی کاردانەوەیەکی کیمیایی ئاساییدا، بڕی ماک ناگۆڕێ (ئەمڕۆکە فیزیکی مۆدێڕن سەلماندوویە کە لە ڕاستیدا وزە یە کە بڕەکەی کەم و زۆر ناکا و وزە و جرم پێکەوە پێوەندییان ھەیە).
پوختەی ئەم باسە ئاوایە کە ئەگەر دە ھەزار ئەتۆممان ھەبێ و ژمارەیەکی زۆر کاردانەوەی کیمیاییان بەسەردا بێ، لە ئەنجامدا ڕێک دە ھەزار ئەتۆمەکەمان بۆ دەمێنێتەوە. ئەگەر وزەی لەدەست چوو یان دەسکەوتوو ڕەچاو بکەین، بڕی جرم ناگۆڕێت) ئەم ئەتۆمانە زۆربەی کات لەگەڵ ئەتۆمەکانی تردا کاردانەوەی کیمیاییان دەبێ.(بۆ وێنە، کاتێ کە دارێک دەسووتێ، کاردانەوەیەکە لە نێوان ئەتۆمەکانی ئۆکسجین ی ھەوا و ماکە زیندەڵەکانی (ئالی) ناو دارەکە) یەکێ لە بابەتە دۆزراوەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە سەرجەم ئەتۆمەکان بە ڕێژەیەکی یەکسان پێکەوە تێکەڵ دەبن. لە پێکھاتەی سیلیسدا ڕێژەی ئەتۆمەکانی سیلیسیۆم لەچاو ئۆکسجین یەک بە دووە. ئەمڕۆکە سەلماوە کە ھاوێر و بەدەرگەلێ لە یاسای ڕێژەگەلی دیاریکراو دا ھەیە.
یەکێکی تر لە دۆزراوە کلیلییەکانی زانستی کیمیا ئەمە بوو کە کاتێک کاردانەوەیەکی کیمیایی دیاریکراو روودەدا، بڕی وزەی دەسکەوتوو یا لەدەست چوو ھەمیشە یەکسانە. ئەم بابەتە ئێمە بە کۆمەڵێک چەمکی گرنگ، وەک ھاوسەنگی، تێرمۆداینامیک دەگەیێنێت.
کیمیا فیزیک لە سەر پێچکەی فیزیکی مۆدێڕن دامەزراوە. لەڕاستیدا ئەمڕۆکە دەکرێ ھەموو سیستەمە کیمیاییەکان بە یارمەتی بیرۆکەی میکانیکی کوانتۆم لێک بدەینەوە. ئەگەرچی لەوانەیە لە زۆربەی بابەتەکاندا میکانیکی کوانتۆم پشت گوێ بخرێ، بەڵام لە چەمکە سەرەکییەکەی، واتە کوانتۆمی کردنی وزە ناتوانین چاو بنووقێنین.

التعليقات



بەشداربە لە بینینی هەموو بابەتەكانی ناو ئەم ماڵپەڕە -دواتر هەر بابەتێكی نوێ ب بڵاوبكرێتەوە ئەوا بۆ ئیمەیڵەكەی تۆش دێت- ئەم هەنگاوانە جێ بە جێ بكە:
1. ئیمەیڵەكەت لەناو ئەو بۆشاییە
2. پشت ڕاستی بكەوە كە تۆ ڕۆبۆت نیت
3. لینكێكی پشتڕاستكردنەوە بۆ ئیمەیڵەكەت هاتووە بیكەوە
تەواو ، ئێستا هەر شتێك بڵاوبكرێتەوە بۆ تۆش دێت دەچێتە بەش (سۆشیاڵ) كليك لێرە بكە بۆ زانیاری زیاتر و فێركاری

پەیوەندیمان پێوەبكە

جميع الحقوق محفوظة

Chemikurd - چیمی كورد

2016